دوای ئه‌و جه‌وله سیاسی و دیبلۆماسییه‌ی كه ڤۆلۆدیمێر زێلینسكی سه‌رۆكی ئۆكراینا له ماوه‌ی مانگی رابردوو ئه‌نجامیدا ، ئەمڕۆ دووشەممە سەرکردەکانی جیهان ڕوو لە کیێڤ پایتەخت دەکەن بۆ بەشداریکردن لە " لووتکەی ئۆکراینا 2025 " بۆ گفتوگۆکردن لەسەر جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا .
ڤۆلۆدیمێر زێلنسكی سەرۆکی ئۆکراینا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "لوتکەی ئۆکراینا 2025"ئه‌مڕۆ دووشەممە 24-2-2025 لە کیێڤی پایتەختی ئۆکراینا بە بەشداری و ئامادەبوونی 14 سەرۆکی جیهان و وڵاتانی ئه‌ورووپا به‌ڕێوه ده‌چێت، كه تیایدا چه‌ندین وتاری سیاسی له‌لایه‌ن سه‌رۆك و سه‌ركرده‌كانی جیهان پێشكه‌ش ده‌كرێت .
كییه‌ر ستامه‌ر، سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا و سه‌رۆكی وڵاتانی ئه‌ورووپا به بایه‌خی زۆره‌وه له لوتكه‌ی ئۆكراینا ده‌ڕوانن و پێیان وایه دۆخی ئاسایشی ئۆكراینا به‌نده به دۆخی ئه‌منی ته‌واوی ئه‌ورووپاوه .
هێشتا جوڵه سیاسییه‌كانی نێوان دۆناڵد تره‌مپ و پووتین ده‌ستی پێنه‌كردووه بۆ وه‌ستانی شه‌ڕی نێوان رووسیا و ئۆكراینا و هیچ دیدارێكی نێوانیان ئه‌نجام نه‌داوه، كه‌چی زێلینسكی سه‌رۆكی ئۆكراینا به‌دوای لۆبیی وڵاتانه‌وه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی به كه‌مترین زیان له جه‌نگی له‌گه‌ڵ رووسیادا بێته ده‌ره‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.