ئەمرۆ دوو شەمە 24ی شوباتی 2025، عیراق ئەنجامی سەرژمێری کردنی دانیشتوانی راگەیاند.
وەزارەتی پلاندانان رایگەیاند، ژمارەی دانیشتوانی عێراق ٤٦ ملیۆن و 118 هەزار کەسە، ئەمە دواین ئەنجامەکانە کە پێی گەشتوون.
داتاکانی وەزارەتی پڵاندانان لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی بەم شێوەیە خستەروو:
دانیشتوان بەپێی ناوچەکان، شار نشین 70.17٪ی عێراق پێک دەهێنن و 29.83٪ گوند نشینەکان پێکی دەهێنن.
دانیشتوانان بە گوێرەی تەمەن لە عێراق
تەمەنی خوار پێنج ساڵ: 11.16٪
تەمەنی (٥-١٤)ساڵ: 24.74٪
تەمەنی (١٥-٦٤)ساڵ: 60.44٪
تەمەنی سەرو (٦٥)ساڵ 3.66٪
دانیشتوانان بەگوێرەی تەمەن لە هەرێمی کوردستان:
تەمەنی خوار پێنج ساڵ: 9.92٪
تەمەنی (٥-١٤)ساڵ: 21.76٪
تەمەنی (١٥-٦٤)ساڵ: 63.92٪
تەمەنی سەرو (٦٥)ساڵ: 4.4٪
باری خێزانداری
بەگوێرەی ئەنجامەکانی سەرژمێری، تەمەنی مامناوەند لە هاوسەرگیری یەکەم 22.24 ساڵە و پیاوان 24.06 ساڵ و مێینەکان 20.7 ساڵن.
دابەشکردنی دانیشتوان بەپێی باری خێزانی لە هەرێمی کوردستان:
سەڵت: 41٪
خێزاندار: 55.83٪
تەلاقدەر/تەڵاقدراو: 0.66٪
بێوەژن: 2.18٪
جیابونەوە: 0.33٪ .
مردن و لەدایک بوون
لە نێوان 100 هەزار دایکێک بە رێژەی 26.7٪ دەمرن لە عێراق، لە کوردستان رێژەکە بەرزترە 34.4٪
رێژەی لەدایکبوون
رێژەی لەدایک بوون لە عێراق 3.9٪ رێژەکە لە هەرێمی کوردستان کەمترە بە رێژەی 3.5٪دا.
دۆخی ئابووری
سەرژمێری گشتی دانیشتوان دەریخستووە کە ڕێژەی دانیشتوانی چالاک لە ڕووی ئابوورییەوە (15 ساڵ و سەروو) لە عێراق 41.61٪ و لە هەرێمی کوردستان دەگاتە 46.06٪.
دابەشکردنی فەرمانبەران بەپێی کەرتی کار:
رێژەی فەرمانبەران لە کەرتی حکومی و گشتی لە کۆی دانیشتوانی چالاک لە ڕووی ئابوورییەوە : 38.25٪ لە عێراق و 37.18٪ لە هەرێمی کوردستان.
پەروەردە
ڕێژەی نەخوێندەواری لە عێراق لە نێودانیشتوانی (10 ساڵ و سەروو) 15.31٪ و لە هەرێمی کوردستان بۆ 16.23٪ بەرزبووەتەوە.
ڕێژەی ئەو قوتابیانەی کە لە پەروەردەدا ناونووس کراون بەپێی قۆناغەکان (سەرەتایی، ناوەندی):
نێر: 51.5٪
مێ : 48.5٪
ڕێژەی ناونووسین له قوتابخانەی بنەڕەتی له عێراق له سەدا 88 و له هەرێمی کوردستان بۆ له سەدا 93 بەرزبۆتەوه وەزارەتی پلاندانان دەڵێ، رێژەیەکی باشە بەڵام ئەوەدەردەخات هێشتان هەندێک منداڵ هەن نەخراونەتە بەرخوێندن یان توانای خوێندنیان نییە.
خزمەتگوزاریەکان
بەگوێرەی ئەنجامەکانی سەرژمێری، ئاوی خواردنەوە لە ناو خانووەکەدا بۆ ٪87 ی دانیشتوانی عێراق و ٪82ی دانیشتوانی هەرێمی کوردستان بەردەستە، کە "ڕێژەیەکی باشە، بەڵام هێشتا ٪13ی دانیشتوان لە سەرچاوەکانی ترەوە وەریدەگرن."
یەکەی نیشتەجێبوون
ئەنجامی سەرژمێرییەکە دەریدەخات کە ڕێژەی ئەو خێزانانەی کە یەکەی نیشتەجێبوونیان هەیە لە عێراق 72.15٪ و لە هەرێمی کوردستان دەگاتە 70.19٪.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.