Erbil 22°C سێشەممە 22 نیسان 23:08

نرخی نەوت دابەزی

کوردستان TV
100%

لەگەڵ کردنەوەی یەکەم رۆژی هەفتەی نوێی بازاڕی نەوت ،نرخی نەوت لەبەرامبەر بە هەفتەی پێشوو نزم بوونەوەی بەخۆیەوە بینی.

ئەمڕۆ دوو شەمە 24ی شوباتی 2025، یەکەم رۆژی کردنەوەی بازاری جیهانیی نەوتە هەفتانە لە رۆژی دوو شەمەدا بازاڕی جیهانی نەوت دەکرێتەوە، هەفتانە نرخەکان دەگۆڕێت هەمیشە لە بەرزبوونەوە و نزم بوونەوەی بەردەوامە. 

ئەمرۆش وەک دەستپێکی هەفتەی نوێ نرخی بەرمیلێکی نەوتی برێنت 74 دۆلار و 33 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەڕێژەی 0.13٪ نرخی دابەزیوە, هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی تێکساس بڕی 70 دۆلار و 23 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەڕێژەی 0.24٪ نرخی دابەزیوە.

بەرزترین نرخی هەفتەی رابردووی نەوت رۆژی پێنج شەمە بوو نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 77 دۆلار و10 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.