Erbil -0°C یەکشەممە 23 شوبات 23:52

پاپا فرەنسیس داوا دەكات نزای بۆ بكەن

100%

پاپا فرەنسیس كە بەهۆی نەخۆشییەوە ماوەیەكە لە نەخۆشخانەیەكی شاری رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا خەوێنراوە، داوا لە كریستیانەكانی كەنیسەی كاسۆلیكی دەكات نزای چاكبوونەوەی بۆ بكەن.

پاپا فرەنسیس پاپای کەنیسەی کاسۆلیکی و سەرۆکی دەوڵەتی ڤاتیکان ئەمڕۆ یەكشەممە پەیامێكی ئاراستەی كریستیانەكانی كەنیسەی كاسۆلیكی لە جیهان كردووە.

پاپا لە پەیامەكەدا داوای لە كریستیانە كاسۆلیكەكان كردووە كە ژمارەیان زیاتر لە 1.4 ملیار كەسە، نزا و نوێژی چاكبوونەوەی بۆ بكەن.

پاپا /88 ساڵ/ ماوەی 10 رۆژە بەهۆی هەوكردنی هەردوو گورچیلەكەكانی لە نەخۆشخانەی جیمیلی لە رۆما چارەسەری وەردەگرێت.

هەر لە پەیامەكەدا پایا سوپاسی پزیشك و كارمەندانی نەخۆخشانەكە كردووە كە ماوەی چەند رۆژێكە چاودێری دەكەن و گرینگییەكی رادەبەدەری پێ دەدەن.

هەر سەبارەت بە دۆخی تەندروستی پاپا فرەنسیس، رۆژی پێنجشەممەی رابردوو ماتیۆ برۆنی گوتەبێژی دەوڵەتی ڤاتیکان گوتبووی: رۆژ بەڕۆژ تەندروستی باشتر دەبێت و رێژەی هەوكردنی سییەكانی كەمتر دەبێتەوە.

راشیگەیاندبوو: چەند رۆژێكە پاپا فرەنسیس دەتوانێت لەسەر قەروێڵە هەستێتەوە و لەسەر مێز نان بخوات.

هەفتەی رابردووش جۆرجیا میلیۆنی سەرۆك وەزیرانی ئیتاڵیا سەردانی پاپا فرەنسیسی كردبوو و ماوەی 20 خولەك لەلای مابووەوە.

جۆرجیا دوای سەردانەكە گوتبووی كە پاپا فرەنسیس ورەی بەرزە و وەك رابردوو لە قسە خۆشەكانی بەردەوامە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.