Erbil -0°C یەکشەممە 23 شوبات 22:24

نووسینگه‌ی نه‌ته‌نیاهۆ : ئازادکردنی زیاتر لە 600 زیندانی فەڵەستینیمان هه‌ڵپه‌سارد

100%

حكوومه‌تی ئیسرائیل وه‌كو كاردانه‌وه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر مامه‌ڵه‌ی نا شایسته‌ی حه‌ماس له‌گه‌ڵ بارمته‌كان له‌ كاتی ئازاد كردندا، هه‌ڵپه‌ساردنی ئازادكردنی 600 زیندانی فه‌ڵه‌ستینی راگه‌یاند ، بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسیش نیگه‌رانه‌ و به‌ پاساوی نا شایسته‌و به‌ خۆ دزینه‌وه‌ی ئیسرائیل  له‌ رێكه‌وتنی ئاگربه‌ست ناوی ده‌بات .  

ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 23ی شوبات، نووسینگەی بنیامین نەته‌نیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئازادکردنی 600 زیندانی فەڵەستینییەکان هه‌ڵپه‌سێردراوه، ئه‌ویش‌ بە هۆی پێشێلکارییە دووبارەکان و مامەڵەی ناشیستەی حەماس له‌گه‌ڵ بارمه‌ته‌ ئیسرائیلییه‌كان، به‌جۆرێك له‌ كاتی راده‌ستكردنی بارمه‌ته‌ ئیسرائیلییه‌كان به‌ لیژنه‌ی تایبه‌تی خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی به‌ شایسته‌یی پرۆسه‌كه‌ به‌ڕێوه‌ ناچیت .

لای خۆیه‌وه‌ به‌رپرسانی باڵای باڵی سه‌ربازی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس ،ره‌تیانكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ هیچ بێ رێزییه‌ك به‌ بارمته‌ ئیسرائیلییه‌كان كرا بێت  و به‌ڵكو به‌ ڕێزو شكۆی مرۆڤانه‌ ڕاده‌ستی لیژنه‌ی خاچی سوور كراون ،ئه‌وه‌شی ئیسرائیل ده‌یڵێت پاساوی نا شایسته‌یه‌ و خۆ دزینه‌وه‌یه‌ له‌ پابه‌ندییه‌كانی بۆ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست .

بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو ، داوا له‌ ناوبژیوانه‌كانی ئاگربه‌ست ده‌كه‌ین فشار بخه‌نه‌ سه‌ر ئیسرائیل بۆ ئازادكردنی ئه‌و 600 زیندانیه‌ فه‌له‌ستینیه‌ی كه‌ هه‌ڵیپه‌ساردوون لای خۆی ، بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌كه‌ وه‌كو خۆی ئه‌نجام بدرێت .

 

 

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.