بهڕێوهبهرایهتی ئاسایشی ههولێر دەست بەسەربڕی (٢٥ ملیون دێنار دراوی ساختەی عێراقی)دا گرت
لە لایەن تیمەکانمانەوە و بەفەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر تۆمەتبار(م ، ک ،م ) مان دەستگیر کرد، کە بڕی (٢٥ ملیون دینار) دراوی ساختەی عێراقی لابوە، لە جۆری (بیست و پێنج هەزاری) ، ئەم دراوە ساختەی لە دەرەوەی هەرێمی کوردستانەوە هێناوە و بەنیازبوو لە بازاڕی شارەکانی هەرێمی کوردستان ساغی بکاتەوە.
جێگەی ئهو باسە تۆمەتباره چەندین جاری تر بەهەمان شێوە دراوی ساختەی لابووە و لە شارەکانی خواروی عێراق ئەم دراوە ساختانەی ساغ کردۆتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر
٢٢ ی شوباتی ٢٠٢٥
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.