Erbil 2°C یەکشەممە 23 شوبات 01:59

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق دەكات

100%

 

ڕۆژی شەممە 22ی شوباتی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە قاسم ئەعرەجی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی ئەمنیی عێراق و ناوچەكە كرا و هەروەها پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و كۆماری ئیسلامیی ئێران و ڕێككەوتننامە ئەمنییەكەی نێوان هەردوولا و دەرئەنجامەكانی خرایە بەر باس و هەڵسەنگاندن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.