..ئه‌مڕۆ شه‌ممه 22ی شوباتی 2025سه‌رۆك بارزانی په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی بۆ كۆچی دوایی (به‌ختیار ئاوره‌حمان ئاغای نۆرك ) بڵاوكرده‌وه كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی
ناوی خودای مەزن و دلۆڤان
برای بەڕێز ده‌روێش عبدالرحمن ئاغا
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئه‌یلوول و گوڵان و کەسایەتیی تێکۆشەر و کوردپەروەر کاک (به‌ختیار ئاورەحمان ئاغای نۆرک)ـی براتانم پێگەیشت.
سه‌ره‌خۆشی خۆم ئاراسته‌ی به‌ڕێزتان و خانه‌واده و كه‌سوكار و سەرجەم دۆست و ئاشنایانتان دەکەم و خۆم به هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانم.
له خودای گه‌وره داواكارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات و سه‌بر و ئارامی به هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت.
مسعود بارزانی
22ی شوباتی 2025
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.