لوتكه‌ی عه‌ره‌بی بچووككراوه به ئاماده‌بوونی چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی وڵاتانی عه‌ره‌بی له ریازی پایته‌ختی سعودیه به‌ڕێوه‌چوو بۆ پرسی غه‌زه و پرسه هه‌ستیاره‌كانی ناوچه‌كه ، به‌ڵام هیچ پێشنیارێكی جێگره‌وه بۆ پلانه‌كه‌ی تره‌مپ نه‌خرایه‌ڕوو ،
ئاژانسی فه‌رمی سعودیه بڵاویكردووه‌ته‌وه ، دوێنێ هه‌ینی 21 شوبات له‌سه‌ر راسپارده‌ی محه‌مه‌د بن سه‌لمان شازاده‌ی جێنشینی سعودیه لوتكه‌ی بچووكراوه‌ی عه‌ره‌بی به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی چه‌ند وڵاتێكی عه‌ره‌بی به‌ڕێوه‌چوو ،مژاری گه‌رمی لوتكه‌كه‌ش گفتوگۆكردن بوو له‌باره‌ی دوایین پێشهاته‌كانی دۆخی غه‌زه .
لە لووتکەکەدا ، هەریەک لە شا عەبدوڵڵای دووەم، شای ئوردن ، شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی، میری قەتەر ، شێخ محەممەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی ئیمارت، ، شێخ میشال ئەحمەد سەباح، میری کوەیت، عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسر و سەلمان بن حەمەد خەلیفە شازادەی جێنشینی بەحرەین، بەشدارییان کرد ،به‌ڵام هیچ پلانێكی پێشنیازكراو بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پیشنیازه‌كی دۆناڵد تره‌مپ نه‌خرایه ڕوو كه سه‌باره‌ت به غه‌زه پێشنیاری كرد بوو .
ئاژانسی هەواڵی سعوودیە راشیگه‌یاندووه ، ئه‌گه‌رچی زۆرینه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی به‌تایبه‌تی میسر و ئوردن به فه‌رمی پیشنیازه‌كه‌ی تره‌مپیان سه‌باره‌ت به غه‌زه ره‌تكردووه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌و لوتكه‌یه‌دا هیچ پلانێكی جێگره‌وه نه‌خراوه‌ته‌وه ڕوو، ته‌نیا باسی دۆخی ئه‌منی و ته‌ندروستی له كه‌رتی غه‌زه كراوه .
پێشتر حكوومه‌تی میسر پلانێكی هاوكاری دارایی راگه‌یاند بۆ ئاوه‌ندانكردنه‌وه‌ی غه‌زه به هاوكاری وڵاتانی عه‌ره‌بی بۆ نیشته‌جێكردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی غه‌زه له شوێنێكی دیاریكراوی كه‌رته‌كه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر له غه‌زه بمێننه‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.