له چاوپێكه‌وتنێكی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی (فۆكس نیوز)ی ئه‌مه‌ریكی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی پلانه‌كه‌ی بۆ غه‌زه رایگه‌یاند ، سه‌رم سوڕما كه بیستم میسر و ئوردن پلانه‌كه‌ی منیان بۆ غه‌زه ره‌تكرده‌وه ، له كاتێكدا ئێمه ساڵانه ملیاران دۆلار وه‌كو هاوكاری ده‌ده‌ینه ئه‌و دوو وڵاته چۆن توانییان له‌م كاته‌دا پشت له پیشنیاره‌كه‌ی ئێمه بكه‌ن .
دۆناڵد تره‌مپ له دیداره تایبه‌ته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ (فۆكس نیوز) ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو ،پلانه‌كه‌ی من بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كه‌رتی غه‌زه‌یه ،به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش نایسه‌پێنم به‌سه‌ر كه‌سدا ،به‌ڵام ئه‌گه‌ر بژارده‌یه‌ك بخه‌نه به‌ر ده‌ستی خه‌ڵكی غه‌زه كه ژیانێكی سه‌قامگیریان ده‌وێ بێ حه‌ماس یان غه‌زه‌یه‌كی وێرانه به حه‌ماسه‌وه ، ئه‌وا دڵنیام ژیانێكی سه‌قامگیر و بێ كیشه و بێ حه‌ماس هه‌ڵده‌بژێرن .
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌روو ، به‌دڵنیایی له داهاتوودا غه‌زه ده‌كه‌وێته ژیر قه‌ڵه‌مڕۆیی ئه‌مه‌ریكا و حه‌ماس له كه‌رتی غه‌زه شوێنی نابیته‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.