رۆژی 14ی شوباتی ئه‌م مانگه به‌هۆی تێكچوونی له‌ناكاوی ته‌ندروستی و هه‌وكردنی سیییه‌كانی ،پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیكان و جیهان گه‌یه‌نرایه نه‌خۆشخانه بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پێویست .
دوێنێ هه‌ینی 21ی شوبات ، سێرجیۆ ئەلڤیێری، یەكێك لە پزیشكانی چارەسەركردنی پاپا فرەنسیس ڕایگەیاند، پاپای ڤاتیكان لەژێر چاودێریی چڕی پزیشكیدایە بەهۆی هەوكردن و گیرانی بۆرییه‌كانی هه‌ناسه‌ی و هه‌وكردنی سییەكانی لە دۆخێكی مەترسیدایە، بەڵام ناتوانین بڵێین لەسەر مەرگە، بەڵكوو ئومێدی زۆرمان هەیە بەرەو باشبوون بڕاوت .
سێرجیۆ ئەلڤیێری پزیشكی تایبه‌تی پاپا ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو ، پێویسته پاپا تا ماوه‌یه‌ك له‌ژێر چاودێری چر بمێنێته‌وه ، چونكه له ئیستادا ئۆكسیجینی ده‌ستكردی بۆ دانراوه و ناتوانێت به‌بێ ئۆكسیجین هه‌ناسه بدات .
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو ، هەوكردنەوەی دووانەی سییەكان، پەتایەكی مەترسیدارە كە سییەكان تووشی پووكانەوە دەكات، بە شێوەیەك هەناسەدان قورس دەكات و پاپا فرانسیس ئه‌وه جاری سێیه‌مه به‌هۆی ئه‌و په‌تایه‌وه ته‌ندروستی تێك بچێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.