Erbil 8°C شەممە 22 شوبات 16:00

سەرەتای هەفتەی داهاتوو شەپۆلێکی سەرما و بەفربارین ڕو لە هه‌رێمی كوردستان و عێراق دەکاته‌وه‌

کوردستان TV
100%

دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق ڕایگەیاند" لە سەرەتای هەفتەی داهاتودا شەپۆلێکی بەفربارین ڕو لە عێراق و هەرێم دەکات و لە 9 پارێزگا بەفر دەبارێت".

دەستەی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق، بڵاوی کردەوە، لە سەرەتای هەفتەی داهاتو شەپۆلێکی سەرما و بەفربارین  ڕو لە عێراق دەکات وبەهۆیەوە لە 9 پارێزگای عێراق و هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت.

دەستەی کەشناسی راشیگەیاندوە"بەفربارین پارێزگاکانی نەینەوا، ئەنبار، سەڵاحەدین، کەرکوک، دیالە، سلێمانی، هەولێر و دهۆک دەگرێتەوە  و لەناوچە شاخاوییەکانیش پێشبینی بارینی بەفرێکی زۆر دەکرێت".

دەستەکە پێشبینی ئەوەی کردوە، لە ڕۆژی 23ی ئەم مانگدا شەپۆلەکە بەغدادیش بگرێتەوە بەڵام بە ڕێژەیەکی کەم.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.