ئهمرۆ ههینی 21ی شوباتی 2025 مهسرور بارزانی سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان پهیامێكی بهبۆنهی رۆژی زمانی دایك بڵاوكردهووه ئەمە دەقەکەیەتی:
ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک لە سەرجەم کوردستانیان پیرۆز دەکەم. زمانی کوردی زمانی سەرەکی و فەرمی هەرێمی کوردستانە و بە پێی دەستووری عێراقیش، یەکێک لە دوو زمانە فەرمییەکەی عێراقە.
بۆیە پەرەپێدانی زمانی کوردی ئەرکی هەموو کوردستانییەکە ، بە تایبەتی پێویستە دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەزگا رۆشنبیریی و زانستیی و ئەكادیمییەکانمان، گرنگیی و بایەخێکی زۆر بە زمانی کوردی بدەن.
چونکە زمانەکەمان ، بنەمایەکی گرنگ و سەرەکی بوون و ناسنامەی نەتەوەیی و نیشتمانیمانە .
لەم بۆنەیەدا ، حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پابەندبوونی خۆی بە گرنگیدان بە زمانی هەموو پێکهاتە نەتەوەییەکانی گەلی کوردستانیش دووپات دەکاتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.