بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی پێشبینی دەكات ئەمشەو تا بەرەبەیان بارانبارین لە سەنتەری شارەكان و بەفربارینیش لە ناوچە شاخاوییەكان بەردەوام بێت.
كەشناسی رایگەیاند: پێشبینى دەکرێ ئەمشەو بارانى پچڕ پچڕى ناو بەناو تا نیوەشەو بەردەوامى هەبێت لە سەنتەرى شارى هەولێر و دهۆک، پاشان لە درەنگانى شەو لە سەنتەرى پارێزگای سلێمانى و هەڵەبجە و کەرکووک و ناوچەکانى گەرمیان بارانى مامناوەند دەبارێت.
راشیگەیاند: هەروەها پێشبینی دەكرێت لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانیش بارینى بەفر بەردەوام بێت.
كەشناسی هەروەها رێژەی بارانبارینی 12 كاتژمێری رابردووی ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی بەمشێوەی خوارەوە بڵاو كردەوە:
هەولێر/ 3.4 ملم
شەمامک / 2.4 ملم
خەبات / 5.2 ملم
پیرمام/ 9.0 ملم
سۆران/ 7.8 ملم
بارزان/ 21.2 ملم
حاجى ئۆمەران/ 2.6 ملم
سلێمانى/ دڵۆپ دڵۆپ باریوە
هەڵشۆ/ 0.2 ملم
دهۆک/ 25.7 ملم
زاخۆ / 21.8 ملم
بامەڕنێ/ 17.0 ملم
ئامێدى/ 10.2 ملم
ئاکرێ/ 15.8 ملم
مانگیش/ 21.6 ملم
کەرکووک/ دڵۆپ دڵۆپ باریوە
خانەقین/ دڵۆپ دڵۆپ باریوە
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.