ئەنالینا بێربۆك ئاشكرای دەكات كە پێش ئەوەی ببێتە وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا چەند جارێك رووبەڕووی گێچەڵی سێكسی بووەتەوە.
بێربۆك لە تۆڕی كۆمەڵایەتی پۆدكاست رایگەیاند: پێشتر لە ژیانمدا چەند جارێك رووبەڕووی گێچەڵی سێكسی بوومەتەوە.
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا چیرۆكی یەكێك لە گێچەڵە سێكسییەكان دەگێڕێتەوە و دەڵێت "رۆژێك لەكاتی گەڕانەوەم لە قوتابخانە لەنێو پاسێكدا پیاوێكی بەتەمەن گێچەڵی سێكسی پێ كردم و دەستی لە قاچەكانم دا، لەو كاتەدا تووشی ترس و دڵەڕاوكێیەكی زۆر بوومەوە، تەنانەت پێنج وێستگە دوای هاتنەخوارەوەی پیاوەكە نەدەوێرام بێمە خوارەوە.
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە ساڵی 2023 لە كاتی وێنەگرتندا دوای كۆبوونەوەی یەكێتی ئەوروپا، لەلایەن هاوتا كڕواتییەكەی بەهەمانشێوە رووبەڕووی گێچەڵی سێكسی بووەوە.
ئەو كات جۆردان رادمان وەزیری دەرەوەی كڕواتیا لەكاتی سڵاوكردندا بەهۆی هەڵەیەكەوە خەریك بوو دەمی وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ماچ بكات.
ڤیدیۆ: دیمەنی هەوڵی ماچكردنی رادمان و بێربۆك:-
Neugodna situacija - Grlić Radman pokušao poljubiti njemačku ministricu Annalenu Baerbock pic.twitter.com/aCR5r6DSMp
— Novi DANI (@novi__DANI) November 3, 2023
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.