رۆژی سێشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه 18-2-2025 دوای ئه‌وه‌ی فرۆكهیهوكی سه‌ر به كۆمپانیای ده‌لتا ئیرلاین له كاتی نیشتنه‌وه‌ی له فرۆكه‌خانه‌ی تۆرینتۆ له كه‌نه‌دا كۆنترۆڵی خۆی له ده‌ست دا‌و تێكشكا و زیانی ته‌ندروستی و ماددی به سه‌رنشینان كه‌وت ،كۆمپانیای ده‌لتا بڕیاری دا قه‌ره‌بووی سه‌رنشینان بكاته‌وه كه له فرۆكه‌كه‌دا بوونه .
كۆمپانیای ده‌لتا ئیرلاین ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو ، تێكشكانی فرۆكه‌كه به‌هۆی نا له‌باری دۆخی كه‌شوهه‌وا بووه ، لە کۆی 80 سەرنشین 18 سەرنشینیان بریندار بوون، بۆیه کۆمپانیای دەلتا ئەمڕۆ به فه‌رمی داوای لیبووردنی له سه‌رنشینان كردووه و بڕیاریدا قەرەبووی ماددی سەرنشینەکانی ئەو فڕۆکەیە بکاتەوە .
کۆمپانیای دەلتا ئیرلاین ڕاشیگەیاندووه، وێڕای هیوای ته‌ندروست باشی بۆیان وەک داوای لێبوردنێک لە سەرنشینانی ئەو فڕۆکەیەمان، قەرەبووی ماددیان دەکەینەوە بە بڕی 30 هەزار دۆلار بۆ هەر سەرنشینێک .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.