ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه باڵی سه‌ربازی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس ته‌رمی سێ ئیسرائیلی له ڕێگه‌ی لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت له خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تیی ته‌سلیم به ئیسرائیل كرده‌وه ،دووپاتیشی كرده‌وه كه ئاماده‌ن بۆ ده‌ستپێكردنی قۆناغی دووه‌می ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئیسرائیل .
ئاژانسی هه‌واڵی جیهانی ( فرانس پرێس ) له زاری به‌رپرسانی باڵای حه‌ماس بڵاویكردووه‌ته‌وه ، ئه‌مڕۆ به فه‌رمی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس ئاماده‌یی خۆی پیشاندا بۆ ده‌ستپێكردنی قۆناغی دووه‌می ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌ست ،ئه‌مه‌ش دوای ته‌واوبوونی قۆناغی یه‌كه‌م هات كه تیایدا 19 بارمته‌ی ئیسرائیلی به‌رامبه‌ر به هه‌زار و 100زیندانی فه‌ڵه‌ستینی ئاڵ‌وگۆڕیان پێكرا .
بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس به وڵاتانی نێوه‌ندگیری ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌ستی ڕاگه‌یاندووه ،له قۆناغی دووه‌مدا ته‌واوی بارمته ئیسرائیلییه‌كان به‌یه‌كه‌وه ئازاد ده‌كه‌ن ،دووپاتیشیان كردووه‌ته‌وه وه‌كو پیشاندانی نیازباشی و جددیه‌ت بۆ به‌رده‌وامی به‌ڕێوه‌چوونی قۆناغه‌كانی ئاگربه‌ست له داهاتوودا ئه‌و كاره ده‌كه‌ن .
لای خۆیه‌وه هه‌ر ئه‌م هه‌فته‌یه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسڕائیل ده‌ستپێكردنی قۆناغی دووه‌می ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌ستی راگه‌یاند .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.