ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه 19-2-2025 ئاژانسی (ئیرنا) ی زمانحاڵی حكوومه‌تی ئێران ڕایگه‌یاند ، مه‌سعود پزیشكیان سه‌رككۆماری ئێران له ڕێوڕه‌سمێكی پڕۆتۆكۆڵیدا پێشوازی له شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی، میری وڵاتی قه‌ته‌ر و شاندی یاوەری کرد .
ئاژانسی هه‌واڵی ( ئیرنا) ی ئێرانی ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو ، سەرۆک کۆماری ئێران، مەسعود پزیشکیان، ڕۆژی 2ـی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردوو2024، سەردانی قەتەری کرد و لەگەڵ میری قەتەر کۆبووەوە و بەشداری لە کۆڕبەندی بازرگانی دیالۆگی هاوکاری ئاسیا لە دەوحە کرد .
هه‌ر له راپۆرته‌كه‌ی ئاژانسی هه‌واڵی ( ئیرنا) دا هاتووه ، لەو سەردانەدا بەرپرسانی باڵای ئێران و قەتەر بەڵگەنامە و یاداشتنامەی لێکگەیشتنیان بۆ هاوکاری لە کەرتە جۆراوجۆرەکانی ئابووری، بازرگانی، ڕۆشنبیری، پەروەردەیی و وەرزشی واژۆ کرد . دووپاتیشی كردووه‌ته‌وه كه په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێران و قه‌ته‌ر له دۆخێكی ئه‌رێنی دایه و ئه‌و په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵیانه‌ش له نێوانیاندا به‌رده‌وام ده‌بێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.