لە ڕووی پزیشكییەوە ئاساییە لە رۆژێكدا 100 تاڵە مووی قژ هەڵوەرێت، بەڵام ئەگەر لەم رێژەیە زیاتر بوو پێویستە سەردانی پزیشكی تایبەت بكرێت و هەروەها چارەسەر وەربگیرێت.
بەشێوەیەكی گشتی چەند هۆكارێكی سەرەكی هەن بۆ زیادبوونی رێژەی هەڵوەرینی قژ كە ئەوانیش پێكهاتوون لە بۆماوەیی، نەخۆشییەكان و شێوازی تایبەتی ژیان.
لێرەدا 5 هۆكاری سەرەكی هەڵوەرینی قژ دەخەینەڕوو كە بریتین لەمانەی خوارەوە:-
كەمی ماددە و ڤیتامینەكان
كەمی ماددە و ڤیتامینەكان بەتایبەتیش (ئاسن و ڤیتامین بی 12 و ڤیتامین بی) دەبنە هۆكار بۆ هەڵوەرینی قژ، لە كاتی زۆربوونی هەڵوەرینی قژ پێویستە سەردانی پزیشك بكرێت و پشكنینی خوێن ئەنجام بدرێت بۆ ئەوەی تەواوكەری خۆراكی وەربگیرێت.
نا ئارامی و فشاری دەروونی
فشاری دەروونی و رووبەڕووبوونەوەی بارودۆخی لەناكاو دەبێتە هۆكاری هەڵوەرین و راوەستانی گەشەی قژ.
كاریگەری دەرمان
هەندێك حەب و دەرمان هەن دەبنە هۆكار بۆ هەڵوەرینی قژ، حەب و دەرمانەكانیش زیاتر دژە خەمۆكی، دەرمانی هەوكردنی جومگەكان، حەبی دژی زیپكە و حەبی پاڵەپەستۆی خوێنن.
هەندێ دەرد و نەخۆشی تایبەت
هەندێك نەخۆشی و دەردی تایبەت دەبنە هۆكاری هەڵوەرینی قژ، لەوانە دەردە ڕێوی كە تووشی پێستی سەر دەبێت، لەم حاڵەتەشدا دەبێت بە خێرایی سەردانی پزیشكی تایبەت بكرێت.
بۆماوەیی
یەكێك لە هۆكارە سەرەكی و بەربڵاوەكانی هەڵوەرینی قژ لە پیاو و ئافرەتاندا بۆماوەییە، ئەگەر لە خێزانەكەتان كێشەی هەڵوەرینی قژی بۆ ماوەیی هەبێت و هەروەها قژیشت زۆر هەڵوەرا، پێویستە بە خێرایی سەردانی پزیشك بكەیت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.