سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە لە ئەنجامی بۆردومانێكی فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسڕائیل، فەرماندەیەكی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس لەنێو خاكی لوبنان كوژرا.
هێرشەكە لەڕێگەی فڕۆكەی سەربازی ئەنجامدراوە و بە مووشەك ئاراستەی ئۆتۆمبێلێك كراوە لە شاری سەیدا لە باشووری وڵاتی لوبنان.
ئەڤیخای ئەدرەعی گوتەبێژی سوپای ئیسڕائیل رایگەیاند: كەمێك پێش ئیستا فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسڕائیل هێرشێكی ئاسمانییان لە ناوچەی سەیدا لە لوبنان ئەنجام دا و بەهۆیەوە فەرماندەیەكی سەربازی بزووتنەوەی حەماس بەناوی محەمەد شاهین كوژرا.
محەمەد شاهین فەرماندەی بەڕێوەبەرایەتی ئۆپڕاسیۆنەكانی بزووتنەوەی حەماس بووە لەنێو خاكی لوبنان.
گوتەبێژی سوپای ئیسڕائیل راشیگەیاند: محەمەد شاهین لەماوەی رابردوودا بە مووشەك و هاوكارییەكانی ئێران، لەنێو خاكی لوبنانەوە پلانی هێرشكردنی بۆ سەر سوپای ئیسڕائیل دانابوو.
دانیشی بەوە دانا كە ئەم فەرماندەیە یەكێك بووە لە فەرماندە هەرە زیرەك و چالاكەكانی بزووتنەوەی حەماس و لە زۆرێك لە شەڕ و پێكدادان و هێرشە مووشەكییەكان بۆ سەر ئیسڕائیل، رۆلی سەرەكی گێڕاوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.