نووسینگه‌ی ڤلادیمێر زێلینسكی ،سه‌رۆكی ئۆكراینا به فه‌رمی بڵاویكردووه‌ته‌وه ، دره‌نگانی شه‌وی رابردوو ڤلادیمێر زێلینسكی سه‌رۆكی ئۆكراینا به سه‌ردانێكی رانه‌گه‌یه‌نراو گه‌یشته ئیمارات ،بۆ مه‌به‌ستی یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی پرسی وه‌ستانی شه‌ڕ له‌نێوان وڵاته‌كه‌ی و رووسیا به نێوه‌ندگیری ئیمارات .
هه‌فته‌ی رابردوو ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند كه بڕیار وایه له سعودیه یه‌كه‌م دیداری به‌یه‌كگه‌یشتنی نێوان تره‌مپ و پوتین ئه‌نجام بدرێت بۆ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری پرسی وه‌ستانی شه‌ڕ له نێوان رووسیا و ئۆكراینا ، ڤلادیمێر زیلینسكی دواتر سه‌رۆكی ئۆكراینا نیگه‌رانی خۆی له چاره‌سه‌ری دوو قۆڵی نێوان ئه‌مه‌ریكا و رووسیا راگه‌یاند و دووپاتی كرده‌وه ،ئه‌و كۆبوونه‌وانه بێ ئاكام ده‌بێت به‌بێ به‌شداری ئۆكراین و وڵاتانی ئه‌ورووپا .
نوسینگه‌ی ڤلادیمێر زێلینسكی سه‌رۆكی ئۆكراینا راشیگه‌یاندووه ، ئامانج له‌و سه‌ردانه به‌ده‌ستهێنانی پشتیوانی ئیماراته بۆ پرسی ئاشتی و وه‌ستانی شه‌ر ، هه‌روه‌ها گه‌رانه‌وه‌ی دیله‌كانی سوپای ئۆكراین و هه‌ماهه‌نگی زیاتری ئابوورییه له نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا .
جێی باسه له رابردوودا ئیمارات ڕۆڵی گرنگی بینی له نزیكبوونه‌وه‌ی رووسیا و ئۆكراینا بۆ ئاڵوگۆركردنی دیله‌كانی نێوانیان ،ئێستاش سه‌رۆكی ئۆكراینا ده‌یه‌وێت ئیمارات هه‌مان ڕۆڵ ببینێت له‌چاره‌سه‌ری پرسی وه‌ستانی شه‌ڕ له نێوان وڵاته‌كه‌ی و رووسیادا .
تا ئیستا حكوومه‌تی ئیمارات به فه‌رمی هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئۆكراینا نه‌داوه بۆ وڵاته‌كه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.