ئەمڕۆ یەكشەممە بەهۆی بارینی بارانێكی زۆر و ناسەقامگیری كەشوهەوا لە ویلایەتی كنتاكی لە ئەمەریكا، لافاو دروستبوو و بەهۆیەوە تا ئێستا 9 كەس گیانیان لەدەستداوە.
میدیاكانی ئەمەریكا ئاماژەیان بەوەداوە كە بەهۆی دروستبوونی لافاو لە ویلایەتی كنتاكی سەدان خەڵك گەماڕۆدراون و تیمەكان خەریكی رزگاركردنیانن.
تا ئێستا تەرمی 9 كەس دۆزراونەتەوە، لەوانە دایك و منداڵێكی تەمەن 7 ساڵن كە بەهۆی ژێرئاوكەوتنی ئۆتۆمبێلەكەیانەوە خنكاون.
پۆلیس و تیمەكانی رزگاركردن لە كنتاكی بەردەوام داوا لە هاووڵاتییان دەكەن لەنزیك شەقام و شوێنەكانی كۆبوونەوەی ئاو دووربكەونەوە بۆ ئەوەی ژیانیان پارێزراو بێت.
هەر بەهۆی دروستبوونی ئەم لافاو و هەڵكردنی بای بەهێزەوە، تەزووی كارەبا لەسەر 39 هەزار خانوو لە ویلایەتی كنتاكی پچڕاوە.
لای خۆشییەوە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا فەرمانی گەیاندنی فریاگوزار و بەهاناوەچوونی بەپەلەی بۆ ویلایەتی كنتاكی كردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.