پێگه‌ی فه‌رمی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك بڵاویكردووه‌ته‌وه ، 65%ی كاره‌كانی عه‌لوه‌ی هاوچه‌رخی ئاكرێ ته‌واو بووه و كاركردنیش تیایدا به‌رده‌وامه .
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو ، پڕۆژه‌كه ڕووبه‌ری 98دۆنم زه‌وی بۆ ته‌رخان كراوه و گوژمه‌ی 22 ملیۆن دۆلاری بۆ ته‌رخان كراوه، له لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ردی بناغه‌ی دانراوه .
پێگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك ئاشكراشی كردووه ، ئه‌م عه‌لوه‌یه دووه‌م گه‌وره‌ترین عه‌لوه‌یه له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو عێراق و به ته‌واوبوونی خزمه‌تێكی گه‌وره به دانیشتوانی ناوچه‌كه‌و بوژانه‌وه‌ی كه‌رتی كشتوكاڵی ده‌گه‌یه‌نێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.