Erbil 14°C پێنجشەممە 03 نیسان 02:14

هێرشكراوەتە سەر هێزە ئەمنییەكانی سووریا و كوژرا و بریندار هەیە

کوردستان TV
100%

وەزارەتی ناوخۆی سووریا ئاشكرای دەكات كە شەوی رابردوو لە شاری لازقییە لە باكوری رۆژئاوای وڵات، لەلایەن چەند كەسێكەوە هێرشكراوەتە سەر هێزە ئەمنییەكانیان و بەهۆیەوە كوژرا و بریندار كەوتۆتەوە.

وەزارەتی ناوخۆی سووریا ئەمڕۆ یەكشەممە بڵاوی كردەوە: شەوی رابردوو ئۆتۆمبێلێكی هێزە ئەمنییەكان لە شاری لازقییە دووچاری هێرشێكی بووەتەوە و بە بۆمبی دەستی و چەك هێرشیان كراوەتەسەر.

بڵاویشی كردۆتەوە: هێرشكارەكان بە ماتۆڕسكیل هێرشیان كردووە و لە ئەنجامیشدا یەكێك لە ئەندامانی هێزە ئەمنیەكان كوژراوە و دووانی دیكەش بریندار بوون، هەروەها لە كاتی رووبەڕووبوونەوەكانیش هاووڵاتییەكی ئافرەتیش كوژراوە.

ئەم هێرشە لەكاتێكدایە كە ئەحمەد شەرع سەرۆك كۆماری سووریا بۆ قۆناغی راگوزەر بەسەردانێك گەیشتۆتە لازقییە و دامودەزگاكانی ئەم شارە بەسەردەكاتەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.