به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی حه‌ج و عومڕەی هەرێمی کوردستان ئاگاداری سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانی گواستنه‌وه‌ی حاجیان و عومڕه‌كاران دەكاتەوە بۆ به‌مه‌به‌ستی واژۆكردنی گرێبه‌ستەكانیان سه‌ردانیان بكه‌ن،به تایبه‌ت ئه‌و كۆمپانیایانەی ناویان بۆ وه‌رزی حه‌جی ئەمساڵ 2025 دەرچووە، ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كە بەپێچەوانەوە كۆمپانیای یەدەگ دەخرێتە شوێنیان له ئه‌گه‌ری سه‌ردانینه‌كردنیان بۆ واژۆكردنی گرێبه‌سته‌كانیان .
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان له ئاگادارینامه‌كه‌یدا راشیگه‌یاندووه: پێویسته كۆمپانیاكانی گواستنه‌وه‌ی حاجیان و عومڕه‌كاران به زووترین كات سه‌ردانیان بكه‌ن، دوا كات بۆ وه‌رگرتنی مامه‌ڵه‌كانیان و واژۆكردنی گرێبه‌سته‌كانیان رۆژی پێنجشه‌ممه 20-2-2025 ده‌بێت، دوای ئه‌و رێكەوتە مافی به‌شداریكردنیان نامێنێت و كۆمپانیای یه‌ده‌گ له شوێنیان داده‌نرێت
به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان روونیشی كردووەتەوە، ئه‌و كۆمپانیانه‌ی كه گرێبه‌ستی عومره‌یان نه‌كردووه، پێویسته بڕی 5 هه‌زار دۆلار وەك بارمتە له‌گه‌ڵ خۆیان بهێنن بۆ واژۆكردنی گرێبه‌سته‌كانیان .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.