وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ناوی ئەو فەرمانبەر و مامۆستایانەی بڵاو كردەوە كە بڕیاری وەرگرتنی زەوییان بۆ دەرچووە و ژمارەیان زیاتر لە 17 هەزارە.
وەزارەتەكە رایگەیاند "دوابەدواى بڕیارى ئەنجوومەنى وەزیران و دەرچوونى ڕێنمایی وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزار بەمەبەستى دابەشکردنى زەوى بەسەر فەرمانبەران و خانەنشینان، 17 هەزار و 218 فەرمانبەر و مامۆستا سوودمەند بوون لە وەرگرتنى زەوى، ئەویش بەپێى سنورى پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان".
وەزارەتەكە هەروەها ئەم تێبینییانەشی لەسەر پڕۆسەی دابەشكردنی زەوییەكان بڵاوكردەوە:-
1- گەڕانەوەى ناوى سوودمەندان لەلایەن وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزار بەپێى کارتى زانیارى بووە، واتە کارتى زانیارى بووەتە بنەما بۆ دابەشکردنى زەوییەکان بەسەر سنوورى پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان.
2- ئەمڕۆ یەكشەممە ڕێکەوتى 16/2/2025 سەرجەم فۆڕمى سوودمەندان لە دیوانى وەزارەتەوە ئاراستەى وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزار کرا بۆ ئەنجامدانى کارى پێویست لەلایەن پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان.
مامۆستا و فەرمانبەرانی وەزارەتی خوێندنی باڵا دەتوانن لە رێگەی (ئەم لینكەوە) بەدوای ناوەكانیان بگەڕێن كە فەرمانی وەرگرتنی زەوییان بۆ دەچووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.