له چوارچێوه‌ی گرنگی دان به كه‌رتی گه‌شتیاری له سنووری پارێزگای هه‌ولێر، له راگه‌یاندراوێكی فه‌رمیدا پارێزگای هه‌ولێر بڵاویكردووه‌ته‌وه ، پرۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی وه‌به‌رهێنانی گه‌شتیاری له چیای سه‌فین ئه‌نجام ده‌درێت .
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه به‌رواری 16-2-2025 پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاندووه ، له چوارچێوه‌ی گرنگیدان به كه‌رتی گه‌شتیاری كه به‌شێكی گرنگه له ئه‌جێندای كاری كابینه‌ی نۆی حكوومه‌تی هه‌رێم به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر و وه‌زاره‌تی شاره‌وانی ، پڕۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی وه‌به‌رهێنانی گه‌شتیاری به گوژمه‌ی یه‌ك ملیار دۆلار له چیای سه‌فین جێبه‌جێ ده‌كرێت.
هه‌ر له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی پارێزگای هه‌ولێردا هاتووه ، ئێستا پڕۆژه‌كه له‌ژێر دیراسه و وردبینی دایه بۆ داڕشتنی ماسته‌رپلانی ئه‌ندازیاری كه پڕۆژه‌یه‌كی نه‌وعی و زۆر گه‌وره و تایبه‌ت ده‌بێت له‌سه‌ر ئاستی عێراق و ناوچه‌كه .
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو ، بڕیاره ئه‌مساڵ ماسته‌رپلانی پرۆژه‌كه ته‌واو بكرێت ،دواتر ده‌درێته كۆمپانیا گه‌وره‌كانی جیهانی كه شاره‌زاییان هه‌بیت له دروست كردنی پڕۆژه‌ی گه‌شتیاری له‌و شێوه‌یه ،پڕۆژه‌كه‌ش راسته‌وخۆ له‌ژێرچاودێری و سه‌رپه‌رشتنی حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌بێت.
به ته‌واوكردنی پڕۆژه گه‌شتیارییه‌كه بوژانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره دروست ده‌كات له كه‌رتی گه‌شتیاریدا له سنووری پارێزگای هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری له هێنانی ده‌ستمایه‌ی گه‌شتیاری و ڕه‌خساندنی هه‌لی كار بۆ خه‌ڵك و لاوان .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.