Erbil 18°C دووشەممە 21 نیسان 07:45

سه‌رۆكی هه‌رێم له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا كۆبووه‌وه‌

کوردستان TV
100%

 

هه‌ر له‌ ميونشن، پاشنيوه‌ڕۆى ئەمڕۆ شەممە 2025/2/15  نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا لەگەڵ  ژان ـ نوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەى فەرەنسا، بره‌ودان به‌ پەیوەندیى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا و پته‌وكردنى هاوکاری لە بوارى سیاسی، ئەمنی و ئابووریدا، باس كرد.

نێچیرڤان بارزانی پێزانینی گه‌لى كوردستانى بۆ دۆستايه‌تى و پشتگیریی بەردەوامی فەرەنسا بۆ هەرێمی کوردستان ده‌ربڕى، بەتایبەتی لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و پشتگیریی سەقامگیریدا، هه‌روه‌ها جەختی لەسەر گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندییه‌كان لەگەڵ فەرەنسادا، کردەوە.

لاى خۆیەوە  وەزیر ژان ـ نوێل بارۆ، گرنگیدانی فەرەنسای بۆ بەهێزکردنی هاوکاری لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا دووپات کردەوە، هەروەها ئاماژەی بە ڕۆڵی هەرێمى كوردستان لە پاراستنی سەقامگیریی عێراق و ناوچەکەدا کرد و نوێکردنەوەی پابەندیی فەرەنسای بۆ پشتگیری له‌ عێراق و هەرێمی کوردستان لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارييه‌ ئەمنیيه‌كاندا، ڕاگەیاند.

پێشهاته‌كانى سووريا، به‌تايبه‌تيش دۆخى كورد له‌و وڵاته‌ و ڕه‌وشى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به‌گشتى، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.