Erbil 18°C دووشەممە 21 نیسان 07:45

سه‌رۆكی هه‌رێم له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی هۆڵه‌ندا كۆبووه‌وه‌

کوردستان TV
100%

 

 
پاشنيوه‌ڕۆى ئەمڕۆ شەممە 2025/2/15  نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە درێژه‌ى چالاكييه‌كانيدا له‌ کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، لەگەڵ  دیک شۆڤ، سەرۆکوەزیرانی هۆڵەندا کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییەکانی هۆڵه‌ندا له‌گه‌ڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، چۆنيه‌تيى پته‌وكردنى هاريکاریی هاوبەش لە بوارە جياکاندا تاوتوێ كران، هه‌روه‌ها بيروڕا له‌باره‌ى پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکه‌وه‌، به‌تايبه‌تى دۆخى سووريا ئاڵوگۆڕ كرا.

نێچیرڤان بارزانی، جەختی لەسەر گرنگیی هاوبەشی لەگەڵ هۆڵەندا کردەوە و ستایشی ڕۆڵی هۆڵەندای لە چوارچێوەی هاوپەیمانيه‌تیی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و پشتگیریی بەردەوامی لە ڕاهێنانی هێزەکانی پێشمەرگە و بەهێزکردنی تواناکانیان، کرد.

لاى خۆیەوە  سەرۆکوەزیران دیک شۆڤ، ئامادەیيی هۆڵەندای بۆ بەردەوامیی پشتگیریی هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە و ئاماژەی بە خواستی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی هاوکاریی هاوبەش به‌تايبه‌تى له‌ بوارى ئاسايش و ئابووريدا، کرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، خرانه‌ به‌ر باس.
کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.