ڕێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی له راگه‌یاندراوێكدا بڵاویكردووه‌ته‌وه، له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی عه‌ره‌بی یه‌كه‌م حاڵه‌تی نه‌خۆشی (ئاوڵه‌ی مه‌یموون ) له ئیمارات تۆمار كراوه ، هۆشداریش ده‌دات كه نابێت سه‌ردانی ئه‌و وڵاتانه بكرێت كه نه‌خۆشیه‌كه تیایدا بڵاوبووته‌وه .
ڕێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو ، حاڵه‌تی تووشبووه‌كه‌ی ئیمارات دوای پشكنینی ورد ده‌ركه‌وتووه كه گۆڕاوه نوێیه‌كه‌ی ڤایرۆسی ئاوڵه‌ی مه‌یموونه به‌ناوی (بی وه‌ن ) كه یه‌كه‌مجار له ئه‌فریقا له مانگی ئاپی ساڵی رابردوو 2024 بڵاوبووه وه .
به پێی داتا تۆماركراوه‌كانی ته‌ندروستیی جیهانی ،ته‌نیا له ساڵی ڕابردوو 2024، 46 هه‌زار تووشبووی ڤایرۆسی ئاوڵه‌ی مه‌یموون له ئه‌فریقا تۆماركراون ،له‌وانه‌ش هه‌زار تووشبوو گیانی له‌ده‌ست داوه .
ئه‌وه‌ش خراوته‌ڕوو ،جگه له وڵاتی ئه‌فریقا له ئیستادا هه‌ر یه‌ك له وڵاتانی (سوێد، سەنگاپوور، ئیمارات ، پاکستان، هیندستان و ئەڵمانیا و بەریتانیاش تووشبوو تۆمارکراون ) نه‌خۆشیه‌كه‌ش له‌ڕێگه‌ی به‌رككه‌وتن، ماچكردن ، سێكس كردن ، ده‌ست لێدان ، په‌رۆ و جلوبه‌رگ ) ده‌گوازرێته‌وه .
ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی به فه‌رمی هۆشداری داوه كه نابێت سه‌ردانی ئه‌و وڵاتانه بكرێت كه تووشبووی ڤایرۆسی ئاوڵه‌ی مه‌یموونی تێدا تۆماركراوه .ئه‌وه‌ش له پێناو ڕێگری كردن له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی زیاتری تووشبووان له وڵاتاندا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.