دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ رۆژنامه‌نووسان رایگه‌یاند ، له‌سه‌ر داوای گییه‌ر ستامه‌ر سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا له چه‌ند رۆژی داهاتوودا سه‌ردانی به‌ریتانیا ده‌كات و بانگهێشتنامه‌كه‌ی قه‌بوڵ كردووه .
دۆناڵد تره‌مپ ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو ، جارێ نازانێ كۆبوونه‌وه‌كه له‌سه‌ر چیه ،ته‌نیا بانگهێشتنامه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیای قه‌بوڵ كردووه كه ئه‌م هه‌فته‌یه یان هه‌سته‌ی داهاتوو بڕیاره سه‌ردانه‌كه به ڕێ‌و ڕه‌سمێكی پڕۆتۆكۆڵی ئه‌نجام بدرێت .
دۆناڵد تره‌مپ بۆ رۆژنامه‌نووسان ئاشكراشی كرد، له‌ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی گییه‌ر ستامه‌ر قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردووه میوانداری كردووه بۆ به‌ریتانیا ،دووپاتیشی كرده‌وه ،به دڵنیایی دیدارێكی دۆستانه و باش له‌سه‌ر پرسه گرنگه‌كانی نێوانمان ئه‌نجام ده‌ده‌ین له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا .
زیادكردنی باجی گومرگی له‌سه‌ر كالاو پیشه‌سازی وڵاتانی ئه‌ورووپا له‌لایه‌ن تره‌مپ كاردانه‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ورووپا و سه‌ركرده‌كانی به‌دوای خۆیدا هێناوه و داوا ده‌كه‌ن هه‌مان ڕێكار به‌رامبه‌ر كالا و پیشه‌سازی ئه‌مه‌ریكا بگیرێته‌وه به‌ر، ئه‌گه‌ر تره‌مپ له‌سه‌ر سیاسه‌ته‌كانی به‌رامبه‌ر زیان گه‌یاندن به ژێرخانی ئابووری وڵاتانی ئه‌ورووپا به‌رده‌وام بێت ، بۆیه پێشبینی ده‌كرێت كه به‌شێك له دیداره‌كه‌ی نێوان تره‌مپ و گییه‌ر ستامه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م پرسه ته‌رخان بكرێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.