كۆریای باكوور به فه‌رمی داوای له فه‌رمانده‌یی باڵای ئه‌مه‌ریكا كرد كه سه‌لامه‌تی خاكی كۆریای باكوور له‌به‌ر چاو بگرن ،دووپاتیشی كردووه‌ته‌وه كه هه‌ڕه‌شه سه‌ربازییه‌كان نایان ترسێنێت .
میدیای فه‌رمی كۆریای باكووور بڵاویكردووه‌ته‌وه ، وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌و وڵاته فه‌رمانده‌یی ئه‌مه‌ریكای ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه ڕه‌چاوی سه‌لامه‌تی خاكی كۆریای باكوور بكه‌ن ،دڵنیایشی داوه كه هاژه‌كه بالیستییه كیشوه‌ر بڕه‌كانیان به ئاسانی ده‌توانن خاكی ئه‌مه‌ریكا بكه‌نه ئامانج .
ماوه‌یه‌كه ئه‌مه‌ریكا نیگه‌رانییه‌كانی خۆی له‌به‌رامبه‌ر چاڵاكیه ئه‌تۆمییه‌كانی كۆریای باكوور ده‌ربڕیووه كه نابێت كۆریای باكوور زمانی هه‌ڕه‌شه به‌كاربێنێت و درێژه به چاڵاكییه هاژه‌كی و ئه‌تۆمییه‌كانی بدات ، له‌به‌رامبه‌ردا كۆریای باكوور به فه‌رمی رایگه‌یاندووه ، په‌ره‌پێدانی سیسته‌می ئه‌تۆمی و سه‌ربازیمان ته‌نیا بۆ به‌رگری كردنه له خۆمان و نابینه هه‌ڕه‌شه بۆ هیچ لایه‌ك .
لای خۆیه‌وه كۆریای باكووریش به‌رده‌وام ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی تاوانبار ده‌كات كه ده‌ست تێكه‌ڵ ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ كۆریای باشوور و مانۆڕی سه‌ربازی له‌سه‌ر سنوور ئه‌نجام ده‌ده‌ن وژێر ده‌ریایی ئه‌تۆمی تاقیده‌كه‌نه‌وه ،ئه‌وه‌ش به‌لای كۆریای باكوور قهبوڵكراو نییه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.