دوای ئه‌وه‌ی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر بڕیاری دادگای فیدڕاڵی ئه‌مه‌ریكا بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی تیكتۆكی له ته‌واوی ئه‌مه‌ریكا په‌سه‌ند كرد به بیانووی دزه‌كردنی زانیارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ مه‌به‌ستی سیخوری بۆ چین ،وڵاتی چینیش هه‌ر ئه‌و كات تۆمه‌ته‌كانی ڕه‌ت كرده‌وه.
بڕیاری راگرتنی تۆڕی كۆمه‌لایه‌تی تیكتۆك له لایه‌ن ئیداره‌ی پێشوو جۆبایدن په‌سه‌ند كرا ،به‌ڵام دۆناڵد تره‌مپ له‌گه‌ڵ ده‌ست به‌كاربوونی بۆ ماوه‌ی 75 رۆژ كاركردنی به بڕیاره‌كه ڕاگرت .
سه‌رچاوه میدیاییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرایان كردووه دۆناڵد تره‌مپ ره‌زامه‌ندی پیشانداوه كه به ڤێرژنێكی تازه تیكتۆك به‌ر ده‌ست بێته‌وه بۆ هاوڵاتییانی ئه‌مه‌ریكا ،به‌و مه‌رجه‌ی كه پابه‌ندی یاساكانی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا بێت ،له ئیستاشدا تیكتۆك له گۆگڵ پله‌ی و ئاپ ستۆری بۆ هاوڵاتییانی ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌سته .
جێی باسه ، تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تیكتۆك ته‌نیا له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا 170 ملیۆن به‌كارهێنه‌ری هه‌یه، بازاڕی ئه‌لیكترۆنی ئه‌مه‌ریكای خۆشكردووه، بۆیه ئه‌مه‌ریكا نایه‌وێت ده‌ستبه‌رداری تیكتۆك بێت ،به‌ڵام له‌مه‌ودوا تیكتۆك به پابه‌ندبوونی به یاسا تازه‌كانی كۆنگرێس فلتر ده‌كرێت كه له به‌رژه‌وه‌ندی ئاسایشی نیشتیمانی ئه‌مه‌ریكادا بێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.