کۆمیتەی نێودەوڵەتیی خاچی سوور کە ئاسانکاری بۆ ئاڵوگۆڕی بارمتە ئیسرائیلی و زیندانیانی فەڵەستینی لە نێوان حەماس و ئیسرائیل دەکات، ڕایگەیاند، نیگەرانن لە دۆخی بارمتەکان کە هێشتا لە غەززە دەستبەسەرن و پڕۆسه‌كه به خاوی به‌ڕێوه ده‌چێت .
ئه‌مڕۆهەینی 14ـی شوباتی 2025، کۆمیتەی نێودەوڵەتیی خاچی سوور لە پەیامێكی له تۆڕی کۆمەڵایەتی(ئێکس) رایگه‌یاندووه ، ئازادکردنی بارمتەکانی ئەم دواییە دەریخست، پێویستە بەپەلە لیژنەی نێودەوڵەتی خاچی سوور بەهێزتر کار بکات بۆ دەستڕاگەیشتن بەو بارمتانەی هێشتا لەدەستی حەماسدا ماون، دەشڵێت نیگەرانین لە بارودۆخی بارمتەکان و پڕۆسه‌ی ئاڵوگۆركردنی بارمته‌كان و دیله‌كانی فه‌له‌ستینی به‌شێوه‌یه‌كی خاو به‌ڕێوه ده‌چێت .
ئاماژەی بەوەشکردووە، لیژنەی نێودەوڵەتی خاچی سوور ،بەردەوام دەبێت لە هەوڵەکانی بۆ دڵنیابوون لە ئازادکردنی هەموو بارمتەکان به شێوه‌ی شكۆمه‌ندانه، تا گەڕانەوەی دوا بارمتە له قۆناغی یه‌كه‌می رێكه‌وتنی ئاگربه‌ست له نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل‌دا .
جێی باسه ، لەو کاتەوەی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس لە 19ی کانوونی دووەم کەوتووه‌ته بواری جێبەجێکردن، تا ئیستا هەردوولا پێنج جار ئاڵوگۆڕی دیلیان ئەنجامداوه، خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تیی داواش ده‌كات له‌و كاته‌ی ماوه په‌له بكرێت بۆ خێراكردنی پڕۆسه‌ی ئاڵوگۆركردنی بارمته‌كانی ده‌ستی حه‌ماس و دیله‌كانی فه‌له‌ستینی ده‌ستی ئیسرائیل ،تا ببێته ڕێگایه‌ك بۆ دروست بوونی متمانه‌ی زیاتری نێوانیان بۆ قۆناغی دووه‌می ئاگربه‌ست .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.