فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕایگەیاند، عێراق بانگهێشتی سەرکردەی وڵاتانی عەرەبی دەکات بۆ ئامادەبوون لە لوتکەی عەرەبی لە بەغدا له مانگی ئایاری داهاتوو، لەنێویشیاندا بانگهێشتی ئەحمەد شەرع سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی كاتی سووریا ده‌كات .
ئه‌مڕۆ هەینی 14ـی شوباتی 2025، فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاندووه، وڵاتەکەی هیچ مه‌رجێكی خۆ دوورگرتنی نیه بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ سەرکردایەتی سووریای تازه، دووپاتیشی كرده‌وه عێراق لوتکەی کۆمکاری عەرەبی لە ئایاری داهاتوو بەڕێوە دەبات، بانگهێشتی تەواوی سەرکردەکانی وڵاتانی عەرەبی دەکات، لەنێو ئەوانیشدا سەرۆکی ڕاگوزەری سووریا ئەحمەد شەرع .
له وه‌ڵامی رۆژنامه‌ڤانانیشدا سه‌باره‌ست به دۆخی غه‌ززه فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق ئاماژەی بەوە کرد، مافی گەلی فەڵەستینە بڕیار لە چارەنووسی خۆیان بده‌ن، هه‌روه‌ها لەسەر پرسی چەکداماڵینی گرووپە چەکدارەکانی عێراقیش ئاشكرای كرد ، گفتوگۆکان لەگەڵ هێزەکانی عێراق لەمەڕ ئەو پرسە بەردەوامە و ئه‌مه‌ریكاش ئاگاداری نیه‌تی عێراقه كه سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌ی ده‌وێت .
بڕیار وایه له لوتكه‌ی كۆمكاری عه‌ره‌بی به رژدی باس له ئاسایشی سووریا و سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌و هه‌ره‌شه‌كانی ده‌ره‌كی بكرێت به‌سه‌ر وڵاتانی عه‌ره‌بی ، به مه‌به‌ستی هاوكۆك بوونی وڵاتانی عه‌ره‌بی له‌سه‌ر پرس و پێشهاته هه‌ستیاره‌كان .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.