پۆلیسی ئەڵمانیا ناسنامەی ئەو كەسەی ئاشكرا كرد كە دوێنێ پێنجشەممە بە ئۆتۆمبێلەكەی هێرشی كردە سەر ئاپۆڕایەكی خەڵك و بەهۆیەوە زیاتر لە 30 كەسی بریندار كرد.
دوێنێ پێنجشەممە لە شاری میونشنی ئەڵمانیا ئۆتۆمبێلێك بە خێراییەكی زۆر خۆی كرد بەنێو ئاپۆڕایەكی خەڵكەوە كە بۆ خۆپیشاندان گردببوونەوە، لە ئەنجامی رووداوەكە بەلایەنی كەم 30 كەس بریندار بوون كە بارودۆخی تەندروستی هەندێكیان سەختە.
پۆلیسی ئەڵمانیا لەبارەی ناسنامەی هێرشكارەكە دەڵێت: ناوی فەرهاد نووری بەڕەگەز ئەفغانییە و تەمەن 24 ساڵە، لە كۆمپانیایەكی بواری ئەمنی لە ئەڵمانیا كاری كردووە و لە كاتی بەتاڵیشدا وەرزشی لەشجوانی كردووە.
تۆمەتبارەكە هەروەها پێشینەی تاوانی دزیكردن و بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەریشی هەبووە.
فەرهاد نووری لەدایكبووی ساڵی 2001ی شاری كابوولی پایتەختی ئەفغانستانە، لە ساڵی 2016 گەیشتۆتە ئەڵمانیا و داوای مافی پەنابەری كردووە، بەڵام داواكەی رەتكراوەتەوە و لەلایەن نووسینگەی پەنابەر و كۆچبەرانی ئەڵمانیا رێگەی پێدراوە بەشێوەی كاتی و تا نیسانی ساڵی 2025 لەو وڵاتە بمێنێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.