له ميانى به‌شداريكردنى له کۆنفرانسی ئاسایشی میونشندا، به‌يانيى ئه‌مڕۆ هه‌ينى نێچيرڤان بارزانى سەرۆکی هەرێمی کوردستان له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا له‌گه‌ڵ گويدۆ كرۆسێتۆ وه‌زيرى به‌رگريى ئيتاڵيا، پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئیتاڵیا و بەهێزکردنی هاريكاريى هاوبەشى نێوان هه‌ردوولا و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌كانى داعشيان تاوتوێ كرد.
نێچیرڤان بارزانی پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ ئەو پشتگیرییە دووپات کردەوە کە ئیتاڵیا لە بواری ڕاهێنانی هێزەکانی پێشمەرگە و بەهێزکردنی تواناکانی لەچوارچێوەی هاوپەیمانيی نێودەوڵەتيی دژى داعشدا پێشکەشی دەکات، هه‌روه‌ها داكۆكى له پێويستيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان به به‌رده‌واميى پشتگيريى نێوده‌وڵه‌تى بۆ نه‌هێشتنى يه‌كجاره‌كيى داعش كرده‌وه.
لاى خۆیەوە وەزیری بەرگريی ئیتاڵیا جەختی لەسەر گرنگيی هاوبەشيی لەگەڵ هەرێمی کوردستان و پابه‌نديى وڵاتەکەی بۆ بەردەواميی پشتگیريی پێشمەرگە و بەهێزکردنی هاوکاريی سەربازی و ئەمنی له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا کرده‌وه، هه‌روه‌ها ستايشى ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستانى كرد له پاراستنى سه‌قامگيرى له ناوچه‌كه‌دا.
دوايين پێشهاته ئەمنی و سیاسییەکانی عێراق و ناوچەکە، به‌تايبه‌تى دۆخى سووريا و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ وەزیری بەرگريی ئیتاڵیا كۆبووه‌وه

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.