دوای ئه‌وه‌ی كه كێشه كه‌وته نێوان رێككه‌وتنی قۆناغی یه‌كه‌می ئاگربه‌ستی نێوان بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس و ئیسرائیل كه پڕۆسه‌كه خاو به‌ڕێوه ده‌چوو له‌ڕووی ئازادكردنی بارمته ئیسرائیلییه‌كان، دۆناڵد تره‌مپ رۆژی شه‌ممه‌ی به كۆتا واده دیاری كرد بۆ ئازادكردنی ته‌واوی بارمته ئیسرائیلییه‌كان كه تا ئیستا له‌به‌ر ده‌ستی حه‌ماس ماون .حه‌ماسیش ده‌ڵێت ، پابه‌ندی ته‌واوی رێككه‌وتنی ئاگربه‌ستین .
پێگه‌ی هه‌واڵی (عه‌ره‌بییه) بڵاویكردووه‌ته‌وه ، له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس پابه‌ندی خۆی به جێبه‌جێكردنی ته‌واو بڕگه‌و مادده‌كانی رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست دووپاتكرده‌وه له كاتی خۆیدا ،راشیگه‌یاندووه، كه ئه‌وان ترسیان له ئیسرائیل هه‌یه كه پێشێلی مادده و بڕگه‌كانی رێككه‌وتنه‌كه بكات له‌م قۆناغه‌دا .
له به‌شێكی به‌یاننامه‌كه‌ی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسدا هاتووه، داوا ده‌كات كه نێوه‌ندگیره‌كان فشار بخه‌نه سه‌ر ئیسرائیل تا پابه‌ندی ته‌واوی رێككه‌وتنه‌كه بێت و پڕۆتۆكۆڵی مرۆیی واژۆ بكات له كاتی ئازادكردنی زیندانه فه‌ڵه‌ستینیه‌كاندا .
حه‌ماس نه‌شیشاردۆته‌وه كه رێككه‌وتنه‌كه هه‌نگاوی باشی بڕیووه و تا رۆژی شه‌ممه‌ی سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو هیواخوازن ته‌واوی بارمته ئیسرائیسلییه‌كان و زیندانه فه‌له‌ستینیه‌كان ئازاد بكرێن ، تاكو بچنه قۆناغی دووه‌می ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئیسرائیل .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.