كۆشكی سەرۆكایەتی رووسیا (كرمیلین) وادەی دیدار و چاوپێكەوتنی نێوان سەرۆكی وڵاتەكەی لەگەڵ سەرۆكی ئەمەریكا ئاشكرا كرد و رایگەیاند كە دیدارەكە بەمزووانە دەبێت.
دیمیتری بیسكۆف گوتەبێژی كۆشكی كرمیلین لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا گوتی: دیدار و چاوپێكەوتنی ڤلادیمێر پووتین سەرۆكی رووسیا و دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا بەمزووانە دەبێت، چونكە چەند بابەتێكی گرینگ هەیە پێویستە بە خێرایی و راستەوخۆ گفتوگۆی لەبارەوە بكەن.
دوێنێ چوارشەممە دۆناڵد ترەمپ و پووتین لە رێگەی پەیوەندی تەلەفۆنییەوە قسەیان كرد، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا كۆمەڵێك بابەت تاوتوێ كران لەوانە جەنگی ئۆكڕاینا، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، وزە، زیرەكی دەستكرد، دۆلار لەگەڵ چەند بابەتێكی دیكە.
دوای پەیوەندییە تەلەفۆنییەكە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوە دا كە رەنگە بەمزووانە لە وڵاتی سعوودییە چاوی بە پووتین بكەوێت.
سەرۆكی ئەمەریكا جەختیشی كردەوە كە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا بە پووتینی گوتووە پێویستە جەنگی نێوان رووسیا و ئۆكڕاینا بووەستێنرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.