به پێی سه‌رچاوه‌ی میدیا ناوخۆییه‌كانی وڵاتی تایوان ، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 13-2-2025 تەقینەوەیەکی بەهێز مۆڵێکی بازرگانی لە شارۆچکەی سیتون تایچۆنگ لە تایوان هەژاندوه و لە ئەنجامدا کەسێک گیانی له‌ده‌ستداوه و نۆ کەسی دیکەش بریندار بوون، کە باری تەندروستی دوو کەسیان ناجێگیرە.
به پێی سه‌رچاوه‌كانی تایوان ، تەقینەوەکە، لە مۆڵێكی بازرگانی بووه به‌ناوی (شین کۆنگ میتسوکۆشی یۆنگکانگ)، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه لە کاتژمێر 11ـی بەیانی بە کاتی تایوان ڕووی داوە. به‌ڵام تا ئیستا هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه نه‌زانراوه و پۆلیسی ناوچه‌كه سه‌رقاڵی لێكۆلینه‌وه‌ن .
بەگوتەی بەڕێوەبەرایەتیی ئاگرکوژێنەوەی ناوچه‌ی تایچۆنگ، تەقینەوەکە لە نهۆمی 12ـی مۆڵه بازرگانیه‌كه ڕووی داوە ، تیمەکانی فریاگوزاری مردنی پیاوێکیان لە شوێنی ڕووداوەکە پشتڕاست کردەوە، لەگەڵ برینداربوونی چەند کەسێک دیکە، هەروەها ڕاشیانگەیاندووه، دەسەڵاتدارانی ناوچه‌كه لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەکەن و دواتر ئه‌نجامه‌كان ده‌خه‌نه ڕوو .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.