ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكی رووسیا بۆ یه‌كه‌مجار له دوای رووخانی ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكی كاتیی ده‌سه‌ڵاتی سووریا ئه‌نجامدا و جه‌ختی له پابه‌ندی وڵاته‌كه‌ی بۆ سه‌قامگیری و هاوكاری كردن بۆ گه‌لی سووریا كرده‌وه .
سه‌ركرده و وڵاتانی جیهان له چاوه‌ڕوانی هه‌ڵوێستی فه‌رمی رووسیادا بوون ، چونكه رووسیا ئه‌و وڵاته‌یه كه به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی هه‌ڵاتووی پێشتری سووریای لای خۆی حه‌شار داوه و تا ئیستاش هۆكاری پشتی ئه‌و داڵده‌دانه‌ی به‌شار ئه‌سه‌دی بۆ رای گشتی جیهان روون نه‌كردووه‌ته‌وه .
له‌و باره‌یه‌وه كۆشكی كرێملین له راگه‌یاندراوێكی فه‌رمیدا بڵاویكردووه‌ته‌وه، كه بۆ یه‌كه‌مجار ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكی رووسیا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی كاتیی سووریا ئه‌نجامداوه، پوتین دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه رووسیا پشتیوانه بۆ لابردنی گه‌مارۆ ئابووریه‌كانی سه‌ر گه‌لی سووریا كه له كاتی سه‌رده‌می ڕژێمی پێشووی به‌شار ئه‌سه‌د له‌لایه‌ن وڵاتانی جیهانه‌وه به‌سه‌ر سووریادا سه‌پێنرابوو .
له لایه‌كی تره‌وه ، سەرۆکایەتی کۆماری سووریا لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاندووە، لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا جەختی لە پەیوەندییە ستراتیژییە بەهێزەکانی نێوان سووریا و رووسیا كردووه‌ته‌وه،له بواری سیاسی و بازرگانیدا، داواشی كردوه كه رووسیا ڕۆڵی هه‌بێت لە بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری وڵاته‌كه‌یدا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.