ئەمڕۆ چوارشەممە 12ی شوباتی 2025 سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، له درێژهی دیدار و چاوپێكهوتنیدا له شاری دوبەی ، لەگەڵ شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت ئامادەی بوو ، بیروڕا لەبارەی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی
بەهێزکردنی هاوکاریی و هاوئاهەنگیی دوولایەنە و پێشخستنی زیاتری پەیوەندیی دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات لە بوارە جیا جیاكاندا.
ههر لهم چوارچێوهیهدا مهسرور بارزانی له تۆری كۆمهڵایهتی ئێكس پۆستێكی بڵاوكردهوه و نووسیوه:
هەمیشە جێگای خۆشحاڵییە کە لەگەڵ براکەم شێخ محەمەد بن زاید کۆدەبمەوە.
باسمان لە پێشهاتە ناوچەییەکان و دیدگای هاوبەشمان کرد بۆ گەشەی ئابووری و سەقامگیری و پەیوەندی قووڵتر لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.