سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل هۆشداری دا بە حەماس کە ئاگربەست لە غەززە کۆتایی پێدەهێنێت و شەڕی قورس دەست پێدەکاتەوە ئەگەر حەماس بارمتەکان ئازاد نەکات تا پاش نیوەڕۆی رۆژی شەممە .
بنیامین ناتانیاهۆ ، فەرمانی بە هێزەکانی ئیسرائیل کردووە لە غەززە و دەوروبەری کۆببنەوە وەک وەڵامێک بۆ دواخستنی رادەستکردنەوەی ژمارەیەکی تری بارمتەکانی لەلایەن (حەماس)ەوە.
ناتانیاهۆ ئاماژەی بەوە نەدا کە ئایە داوای ئازادکردنی هەموو ئەو 76 بارمتەیە دەکات کە ماونەتەوە یان تەنها ئەو سێ کەسەی کە بڕیارە ڕۆژی شەممە ئازاد بکرێن.
حەماس وەڵامی دایەوە و گوتی ئیمە پابەندین بە رێککەوتنی ئاگربەست و ئیسرائیل بەرپرسیارە لە هەر ئاڵۆزییەک .
وڵاتانی عەرەبی گوشار دەخەنە سەر حەماس بۆ ئەوەی ڕێکەوتنەکە هەڵنەوەشێتەوە و ئاگربەست بەردەوام بێت.
لە دوای لێدوانەکانی ناتانیاهۆ ،وەزیری گواستنەوە و ئەندامی ئەنجوومەنی وەزیرانی حەماس لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ''ئێکس'' بڵاویکردەوە: ئێمە بڕیارمان داوە، بڕیارەکەش روون و ئاشکرایە ،ئێمە بە بڕیارەکەی سەرۆکی ئەمریکا رازین و رۆژی شەممە تەواوی بارمتەکان ئازاد دەکرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.