نەتەوەیەكگرتووەكان لە راپۆرتێكدا ئاماژە بەوە دەكات، ئاوەدانكردنەوەی كەرتی غەززە كە بەهۆی جەنگی نێوان بزووتنەوەی حەماس و ئیسڕائیل بووەتە كاولبوو، پێویستی بە زیاتر لە 53 ملیار دۆلار هەیە.
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش ئەمینداری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان لە راپۆرتێكدا دەڵێت: پارەی پێویست بۆ دووبارە بنیاتنانەوەی كەرتی غەززە بریتییە لە 53 ملیار و 142 ملیۆن دۆلار.
دەشڵێت: ئەگەر ئەم ئابلووقەیەی كە ئێستا هەیە بەردەوام بێت، ئەوا كەرتی غەززە 350 ساڵی پێویستە بۆ ئەوەی وەكو خۆی لێبێتەوە.
لە راپۆرتەكەدا هەروەها هاتووە، بەهۆی جەنگی 15 مانگەی نێوان حەماس و سوپای ئیسڕائیل رێژەی 70%ی باڵەخانەكان لە غەززە رووخاون و كاولبوون.
نەتەوەیەكگرتووەكان پێشتر لە ساڵی 2024 لە راپۆرتێكدا باسی لەوە كردبوو كە بۆ دووبارە بوژانەوەی كەرتی ئابووری و دەستپێكردنەوەی بەرهەمهێنان لە غەززە، سێ سەدە و نیو پێویستە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.