Erbil 10°C سێشەممە 11 شوبات 20:16

مەسرور بارزانی و جاسم محەمەد ئەلبدێوی، جه‌ختیان له‌سه‌ر پێشخستنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتانی کەنداو كرده‌وه‌

100%

 

ئەمڕۆ سێشەممە 11ی شوباتی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە لوتکەی جیهانیی حکوومەتەکان لە دوبەی، لەگەڵ جاسم محەمەد ئەلبدێوی، ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی ھاریکاری وڵاتانی کەنداو کۆبووەوە.

 

لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکوومەت ئامادەی بوو، جەخت لە پێشخستنی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتانی کەنداو کرایەوە لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش و بە ئاراستەی گەشەپێدانی ناوچەکە.

 

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەدا، گۆڕانکارییەکانی دۆخی گشتیی سووریا تاوتوێ کرا و هەردوولا هاوڕابوون لە سەر پاراستنی سەقامگیریی و ئاسایشی سووریا و ڕێزگرتن لە مافەکانی گەلی کورد و پێکهاتەکانی دیکەی ئەو وڵاتە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.