سەرۆکی حکومەت لەگەڵ وەزیری تەندروستیی ئیمارات کۆبووەوە
ئەمڕۆ سێشەممە 11ی شوباتی 2025 , لە دوبەی ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ عەبدولرەحمان بن محەمەد ئەلعوەیس وەزیری تەندروستی و خۆپارێزیی کۆمەڵگەی ئیماراتی کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت ئامادەی بوو، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی برەودان بە هاریکاری و هاوئاهەنگیی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات لە بواری تەندروستیدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.