Erbil 5°C سێشەممە 11 شوبات 20:57

مەسرور بارزانی بەهۆی سەقامگیری هەرێمی کوردستان توانیومانە وا لە بازرگان و وەبەرهێنەرە جیهانییەکان بکەین وەبەرهێنان لە کوردستان بکەن

100%

ئەمرۆ سێ شەمە 11 شوباتی 2025 ، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ،مەسرور بارزانی، لە بەشداری کردنی پانێڵی لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە ئیمارات،رایگەیاند بەهۆی سەقامگیری هەرێمی کوردستان توانیومانە وا لە بازرگان و وەبەرهێنەرە جیهانییەکان بکەین وەبەرهێنان بکەن.

 

لەدرێژەی باسەکەی گوتیشی : هەرێمی کوردستان لە هەموو روویەکەوە پێشکەوتووە، وەک دەبینن  گرینگی بە کەرتی کشتوکاڵ و بەرهەمی ناوەخۆ دەدەین ، چەند کارگەیەکی درووست کردنی بەرهەمی خۆراکیشمان هەیە کار لەسەر زیاد کردنیان دەدەین، کوردستان دەبێت پشت بە داهاتی ناوخۆ ببەستێ.

 

گوتیشی :هەوڵدەدەین کێشە سیاسییەکانمان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی  عێراق چارەسەر بکەین.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.