ئه‌مڕۆ دووشەممە 10ـی شوباتی 2025، د.دلۆڤان محەممەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر لە کۆنفرانسی ڕزگاربووانی نەخۆشانی شێرپەنجە ڕایگەیاند، دەتوانرێت چیرۆکی ئەوانەی لە نەخۆشی شێرپەنجە ڕزگارییان بووە و نەخۆشییەکەیان تێپەڕاندووە، بکرێتە سەرچاوەیەکی باشی دەروونی بۆ نەخۆشانی دیکە تا هیوای ژیان له ده‌ست نه‌ده‌ن ، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، سەدا 28ـی ئەوانەی وەک توشبووی نەخۆشییەکە تۆمار دەکرێن، دانیشتووانی دەرەوەی هەرێمی کوردستانن زیاتر خه‌ڵكی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراقن .
بەڕێوبەری گشتی تەندروستی هەولێر راشیگه‌یاند، به پێی ئه‌و ئامار و داتایانه‌ی له‌به‌ر ده‌ستمانه ڕێژەی توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە له شاری هه‌ولێر به‌راورد بە دوو ساڵی ڕابردوو ڕووی لە کەمبوونەوە کردووە، ئه‌وه‌ش مایه‌ی دڵخۆشیمانه
د.دلۆڤان محەممەد ئاشكراشی كردووه، ئەوانەی نەخۆشییەکەیان تێپەڕاندووە، ئێستا ئاسایی ژیان دەکەن، ئەوەش کاریگەریی لەسەر دەروونی نەخۆشانی دیکە دروست دەکات تا هیوابڕاو نه‌بن له ژیان، چونکە بەشێک لە چارەسەرییەکانی ئەو نەخۆشییە، لایەنی دەروونییە کە پێویستە هەمیشە لایه‌نی ده‌روونی نەخۆشەکە و خزم و کەسانیشی بەرز بکرێتەوە، بۆ ئەوەی چارەسەری باشتریان بۆ بکرێت .
به پێی ئامارەکانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، ساڵی 2024 بۆ تووشبووانی شێرپەنجە ئەگەر بەراورد بکرێت بە ئاماری ساڵی 2023 ژمارەی تووشبووان كه‌می كردووه، به‌جۆرێك ساڵی 2023، 5456 تووش بوو بووه ، به‌ڵام ساڵی 2024، 4983 توشبوو بووە بە شێرپەنجە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.