چا یان قاوە.. لە بەیانیاندا كامیان بۆ دەستپێكی رۆژ باشترە؟
خواردنه‌وه‌ی چا یان قاوه له به‌یانیاندا وه‌كو رۆتینێكی رۆژانه له هه‌موو جیهاندا به‌رچاوه، هه‌رچه‌نده خواردنه‌وه‌ی هه‌ردووكیان سوودێكی زۆریان هه‌یه، به‌ڵام زۆرجار ده‌بێته جێ پرس كه ئایا كام یه‌ك له‌مانه سوودی زیادتره له به‌یانیاندا.
رۆژنامه‌ی (فاكس)ی ئه‌ڵمانی له راپۆرتێكیدا بڵاوی كردۆته‌وه "خواردنه‌وه‌ی چا و قاوه هه‌ردووكیان سوودی تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه، به‌ڵام ده‌بێت به شێوازێكی رێك‌وپێك و به‌رهه‌می باش به‌كار بهێنرێت، تاكو زیان به ته‌ندروستی مرۆڤ نه‌گه‌یەنێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووە، پێكهاته‌ی كافایینی ناو قاوه، له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هێزی جەستەیان به‌رزترە زووتر كارلێك ده‌كات، به‌ڵام ماوه‌ی كارلێكه‌ری كورتتره، به‌ڵام پێكهاته‌كانی كافایینی ناو چای ره‌ش سوودی درێژتری هه‌یه له‌سه‌ر هه‌سته‌كانی هۆشیاری مرۆڤ.
رۆژنامه‌كه هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خستۆتەڕوو كه خواردنه‌وه‌ی كوپێك قاوه ده‌توانێت به‌رگریی مرۆڤ زیاتر بكات له‌به‌رامبه‌ر نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و مێشك و خه‌مۆكی.
سەبارەت بە سووده‌كانی چاش نووسیویەتی كه خواردنه‌وه‌ی كوپێك چای له به‌یانیاندا ده‌توانێت سوود و كاریگه‌ری له‌سه‌ر فشاری خوێن و دابه‌زاندنی ئاستی چەوری خوێن و پۆتاسیۆم هه‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.