ئەمڕۆ دووشەممە بە نوێنەرایەتیی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، فەوزی هەریری سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە ڕێوڕەسمی (46)ەمین ساڵیادی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بەشداریی کرد.
لە ڕێوڕەسمەکەدا کە لەلایەن کونسوڵخانەی گشتیی ئێرانەوە لە هەولێر ڕێکخرابوو، سەرۆکی دیوان پیرۆزبایی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی بە فهرامهرز ئهسهدى كونسوڵى گشتیی كۆمارى ئيسلامیی ئێران له ههولێر و ستافی کونسوڵخانە گەیاند و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکانیاندا بۆ خواستن.
لای خۆیەوە ئەسەدی پێزانین و خۆشحاڵیی خۆی بە بەشداریی نوێنەری سەرۆکی هەرێمی كوردستان لە یادەکەیان نیشان دا و جەختی لە گرنگیی بەردەوامیی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا کردەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.